عیراقی
سه‌دان كاندید و لایه‌ن سزاى ماددی دران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كۆمیسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق رایگه‌یاند، به‌هۆى سه‌رپێچیكردن له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن سه‌دان كاندید و لایه‌ن سزاى ماددى دراون.
عیماد جه‌میل، سه‌رۆكى تیمى راگه‌یاندنى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عبراق رایگه‌یاند "له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن تا ئێستا، كۆمسیۆن 500 سزاى ماددى به‌سه‌ر كاندید و لایه‌نه‌كان سه‌پاندووه".
باسى له‌وه‌شكرد "به‌گوێره‌ى یاساى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، هه‌ر كاندید یان حزب و هاوپه‌یمانییه‌ك 15 رۆژ دواى كۆتاهاتنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان، ده‌بێت راپۆرتێكى پڕ ورده‌كاریى به كۆمسیۆن بدات، باس له چۆنیه‌تیى خه‌رجكردنى پاره‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و سه‌رچاوه‌كه‌ى بكات. ئه‌و راپۆرته‌یش ده‌درێته ژمێریارێكى پسپۆڕ".
پێشتریش جومانه غه‌لاى، وته‌بێژى كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق به مه‌ودا میدیاى وت "هه‌ر لایه‌نێك پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌كانى كۆمسیۆن نه‌بێت و سه‌رپێچیی بكات له بانگه‌شه‌كردن، سزاى ماددى ده‌درێت".
ع
بیروڕا


