کوردستانی

هاتووچۆکردن لە مەرزێکی هەرێمی کوردستان وەستا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتووچۆکردن لە مەرزێکی هەرێمی کوردستان وەستا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایدەگەیەنێت بەهۆی زۆرینی بارینی بەفرەوە جموجۆڵی بازرگانی و هاتووچۆی هاوڵاتیان لە مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە وەستاوە و داواش لە بازرگانان و گەشتیاران دەکات ئەمڕۆ سەردانی مەرزەکە نەکەن.

سیروان حسێن، وتەبێژی وتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و باران بارینەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە بەفرێکی زۆر لە ناوچەی حاجی ئۆمەران باریوە و ئەمەش ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ بازرگانان و گەشتیاران دروستکردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە شەوی رابردووەوە هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاران لە مەرزەکە وەستاو، چونکە نزیکەی مەترێک بەفر باریوە کە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە ئەمەش لە دیوی هەرێمی کوردستان و ئێرانیشەوە ئاستەنگی هاتووچۆی دروستکردووە".

سیروان حسێن وتی "تێمەکان بەردەوامن لە پاککردنەوە رێگاکە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بارینی بەفر بەردەوامە ناتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت، بۆیە هاتووچۆمان راگرتووە و داواش لە بازرگانان و هاوڵاتیان دەکەین ئەمڕۆ سەردانی مەزری حاجی ئۆمەران نەکەن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

عەجاج، لە جەللادەوە بۆ قوربانی

لەلایەن سمکۆ سابیر


News

سوریای شەرع دەبێتە دۆستی راستەقینەی ئەمریکا؟

لەلایەن کارزان عەبدولڕەحمان