کوردستانی

سلێمانی ئامادەكاریی بۆ نەورۆز دەستپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی ئامادەكاریی بۆ  نەورۆز دەستپێكرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنج شەممە تۆڕی كۆمەڵەی ڕێكخراوی كلتوری بەمەبەستی ئامادەكردنی ڤیستیڤاڵی نەورۆز سەردانی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانییان كرد.

ئەو ڕێكخراوە داوای لە ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی كردووە پشتیوان و پشتگیریان بێت بۆ چۆنێتی بەڕێوەبردنی ڤیستیڤاڵی نەورۆز، عومەر مەحوی، سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانیش ئامادەیی ئەنجومەنی شارەوانیشی بۆ هەماهەنگی و هاوكاریكردنیان دەربڕی.

ئاماژەی بەوەشكرد " هەركەس و لایەنێك بۆ سازكردن و ڕێكخستنی ڤیستیڤاڵی نەورۆز سەردانیان بكات ئەوان وەك سەرۆكایەتی و ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی ئامادەن بەدەم داواكەیانەوە بچن و هاوكارییان پێشكەش بكەن".

هەموو ساڵێك لە 20ی مارس، دوای كاتژمێر 3ی پاش  نیوەڕۆ لە چەندین شوێنی شاری سلێمانی و بەتایبەت لە گردی مامە یارە ئاگری نەورۆز دەكرێتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

عەجاج، لە جەللادەوە بۆ قوربانی

لەلایەن سمکۆ سابیر


News

سوریای شەرع دەبێتە دۆستی راستەقینەی ئەمریکا؟

لەلایەن کارزان عەبدولڕەحمان