کوردستانی

رووداوی هاتووچۆ 12 كەسی كردە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوی هاتووچۆ 12 كەسی كردە قوربانی
مەودا میدیا-

لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی چوار رووداوی هاتووچۆ روویانداوەو بەهۆیەوە 12 كەس بونەتە قوربانی.

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی " له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری چوار رووداوی هاتووچۆ تۆماركراون و له‌ئه‌نجامدا 12 كه‌س برینداربوون".

رووداوەكان لە سنوری دوكان و پێنجوێن و دەرەوەی شاری سلێمانی روویانداوە و لە جۆری پێكدادان و وەرگەران بوون، بەڵام هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان نەبووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

عەجاج، لە جەللادەوە بۆ قوربانی

لەلایەن سمکۆ سابیر


News

سوریای شەرع دەبێتە دۆستی راستەقینەی ئەمریکا؟

لەلایەن کارزان عەبدولڕەحمان