کوردستانی

20 كەس بونەتە قوربانی رووداوەكانی هاتووچۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


20 كەس بونەتە قوربانی رووداوەكانی هاتووچۆ
مەودا میدیا-

لەماوەی یەك هەفتەدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی 14 رووداوی هاتووچۆ روویداوە و بەهۆیەوە 3 كەس گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی دەستی مەودا میدیا كەوتووە "لەماوەی یەك هەفتەدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان و ناوچەكانی تر 14 رووداوی هاتووچۆ روویداوە".

ئاماژە بەوەشكراوە "بەهۆی ئەو رووداوانەوە 17 كەس برینداربوون و 3 كەسی تریش گیانیان لە دەستداوە".

ئەوە لە كاتێكدایە هەفتەی رابردووتر 36 كەس بەهۆی رووداوەكانی هاتووچۆوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی برینداربوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

عەجاج، لە جەللادەوە بۆ قوربانی

لەلایەن سمکۆ سابیر


News

سوریای شەرع دەبێتە دۆستی راستەقینەی ئەمریکا؟

لەلایەن کارزان عەبدولڕەحمان