کوردستانی

ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێم لەگەڵ ئێران راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێم لەگەڵ ئێران راگیرا
مەودا میدیا-

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایدەگەیەنێت مەرزی شۆشمێ لە تەوێڵە بەشێوەی كاتی بەڕووی هاوڵاتیان و گەشتیاران داخرا.

كاوە كەریم، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لە وڵاتی ئێران بڕیارماندا بۆ ماوەیەكی كاتی مەرزی شۆشمێ لە تەوێڵە بەڕووی هاوڵاتیان و گەشتیاران دابخرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "بڕیارەكە لە ئەمڕۆ دووشەممەوە جێبەجێ دەكرێت و رێگە نادرێت لەو مەرزەوە هاتووچۆی هاوڵاتیان بكرێت".

هەر ئەمڕۆ بە بڕیارێكی فەرمی، تەواوی سنورەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتی ئێران بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هەر پێویستیەكی تر لەگەڵ وڵاتی ئێران داخران.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

عەجاج، لە جەللادەوە بۆ قوربانی

لەلایەن سمکۆ سابیر


News

سوریای شەرع دەبێتە دۆستی راستەقینەی ئەمریکا؟

لەلایەن کارزان عەبدولڕەحمان