کوردستانی

سلێمانی.. سبەی گەڕەکێک بێ کارەبا دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی.. سبەی گەڕەکێک بێ کارەبا دەبێت
مەودا میدیا-

سبەینێ گەڕەكی شەهیدانی زەرگەتە و ئەو ماڵانەی دەكەونەسەر هەرفیدەری 152 و تەلارە بازرگانییەكانی شەقامی مەلیك محمود پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت و چەند سەعاتێك بێ كارەبا دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی شەهیدانی زەرگەتە و ئەو ماڵانەی دەكەونەسەر هەرفیدەری 152 و تەلارە بازرگانییەكانی شەقامی مەلیك محمود بەرامبەر سوپەرماركێتی ئاڵتون دەكاتەوە سبەینێ پێنج شە‌ممە 27-2-2020، پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

ئەوەش راگەیەنراوە، لەسەعات 8 ی بەیانی سبەینێوە بۆ 4 ئێوارە، كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان.

ئاماژە بەوەشدراوە، بەستنی پێوەرەكە بێبەرامبەرە و هیچ بڕە پارەیەك لە هاوڵاتی وەرناگیرێت، داواكاریشین كە هاوكاری تیمەكانی بەستنی پێوەرەكە بن بۆ ئەوەی كارەكان بە باشی بەڕێوە بچێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

عەجاج، لە جەللادەوە بۆ قوربانی

لەلایەن سمکۆ سابیر


News

سوریای شەرع دەبێتە دۆستی راستەقینەی ئەمریکا؟

لەلایەن کارزان عەبدولڕەحمان