کوردستانی

كرێكارانی پاككەرەوە دەردەكرێن... ئەوانەی پلەدار و دەستڕۆشتوون كەسی خۆیان دەخەنە شوێنیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


كرێكارانی پاككەرەوە دەردەكرێن... ئەوانەی پلەدار و دەستڕۆشتوون كەسی خۆیان دەخەنە شوێنیان
مەودا میدیا-

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت كەسانێك كە دەستڕۆشتوون و خۆیان بە پلەدار دەزانن كرێكارانی پاككەرەوەی كۆمپانیاكان دەردەكەن و كەسی نزیكی خۆیان دەخەنە شوێنیان.

كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی نیشتمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەیەكە دیاردەیەك دروستبووە، كرێكارەكانی پاككەرەوە لە سنوری سلێمانی لەلایەن كەسانێك كە پێگەیان هەیە و خۆیان بە پلەدار دەزانن دەردەكرێن و كەسی نزیكی خۆیان دەخەنە شوێنی كرێكارەكان".

ئەوەشی خستەڕوو "پێشتر وەك حاڵەت بوو، بەڵام ئێستا بوەتە دیاردەو لە تەواوی ناوچەكان ئەو دیاردەیە هەیە، ئەمەش ترسی لای كرێكاران دروستكردووە و ناكرێت كەسانی فەقیر و هەژار لاببرێن".

وتیشی "ئەگەر كرێكارەكە كارێكی گەورەی نایاسایی كردبێت كێشە نابێت كەسی تر بخرێتە شوێنی، بەڵام ئەگەر بابەتەكە دەركردن بێت و كەسی تر بخرێتە شوێنیان رێكاری یاسایی دەگرینەبەر بەرانبەر هەر كەسێك ئەو كارە بكات لەگەڵ كرێكارانی پاككەرەوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

عەجاج، لە جەللادەوە بۆ قوربانی

لەلایەن سمکۆ سابیر


News

سوریای شەرع دەبێتە دۆستی راستەقینەی ئەمریکا؟

لەلایەن کارزان عەبدولڕەحمان