کوردستانی

دەوامی چەند بەڕێوبەرایەتییەک کرایە پشوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەوامی چەند بەڕێوبەرایەتییەک کرایە پشوو
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی عیراق بەمەبەستی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکانی رەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگە دەکاتە پشوو.

بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عیراق، بەمەبەستی خۆپاراستن و سەلامەتی تەندروستی ئەفسەران و کارمەندان وەزارەتی ناوخۆ لەسەرانسەری عیراق و بۆ زاڵ بوون بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی (کۆرۆنا) بڕیاریداوە لە رۆژی یەكشەممە 1-3-2020ەوە سەرجەم كارەكانی دەركردنی بەڵگەنامە لە فەرمانگەكانی بەغداو هەموو پارێزگاكانی دیكەی عیراق بۆ ماوەی هەفتەیەك رابگیرێت ئەوانیش بریتین لە:

1-راگرتنی کارەکانی ھەردوو بەڕێوبەرایەتی( ڕەگەزنامەوباری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە) و (بەڕێوبەرایەتی ھاتوچۆ ) لەبەرئەوەی قەرەباڵغی یەکی زۆری ھەیە ڕۆژانە بەھۆی سروشتی کارەکانیانەوە، ھەرەوەھا پشت دەبەستێت بەو ئامێرانەی بەرکەوتەی ڕاستەوخۆیان ھەیە لەگەڵ ھاوڵاتیان .

2-راگرتنی ئەم خولانەی کە بۆ ماوەی (15) رۆژ بەمەرجێک دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیە دەست پێ بکەنەوە بە پێ ی پرۆگرامی بڕیار لەسەردراو.

3-سەرجەم یەکە ڕاھێنانییەکان ئاگاداربکرێنەوە و چۆڵ بکرێن لە خوێندکارەکان لە ماوەی ( 2020/2/27 تا 2020/3/7) .

4-ئاگادارکردنی سەرکردایەتی کارەھاوبەشەکان سەبارەت بە خولەکانی ڕاھێنان لەگەڵ ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ئەو ڕێکخراوانەی پاڵپشتی وەزارەت دەکەن لە ناوخۆی(عیراق ).

5-قەدەغەکردنی کۆبوونەوە سەرجەم فەرمانگەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ .

6-راگرتنی لیژنەی پزیشکی یەکان لە بەڕێوبەرایەتی خزمەتگوزاری پزیشکی لە ماوەی( 2020/2/27 تا 2020/3/7).

7-پێشوازیکردن لە نەخۆشەکان لەلایەن نەخۆشخانەی شەھید دکتۆر ( علی اسماعیل صالح) سەربەخزمەتگوزاری پزیشکی بۆ حاڵەتە کتوپڕەکان لەو ماوەیەدا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

عەجاج، لە جەللادەوە بۆ قوربانی

لەلایەن سمکۆ سابیر


News

سوریای شەرع دەبێتە دۆستی راستەقینەی ئەمریکا؟

لەلایەن کارزان عەبدولڕەحمان