کوردستانی

ئه‌ردۆغان قسه‌ى له‌سه‌ر په‌كه‌كه‌ كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌ردۆغان قسه‌ى له‌سه‌ر په‌كه‌كه‌ كرد

مه‌ودا میدیا-

دواى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ عیراق له‌ سه‌فه‌ره‌ یه‌ك رۆژیه‌كه‌ى، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا باسى له‌ كۆتایی هاتنى په‌كه‌كه‌ كرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا رایگەیاند" لەناوچوونی پەکەکە لە قازانجی عیراقیشە چونکه‌ پەکەکە هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری، گەشە و ئاشتی لە عیراق و خۆپشحاڵین کە عیڕاق ئەو گرووپەی خستووەتە لیستی گرووپە تیرپریستیەکانەوە".

باسى له‌وه‌شكرد " لە ئەو سەفەرەدا رێگاکانی چالاکی لە بواری بازرگانی، گواستنەوە، وزە، کاریگەری گۆڕینی کەشوهەوا و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لێک درانەوە".

رۆژى دووشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌، ئه‌ردۆغان به‌ سه‌فه‌رێكى یه‌ك رۆژه‌ گه‌یشته‌ عیراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومى كۆبووه‌وه‌ و دواتریش سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردو كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ حكومییه‌كان كرد.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە