کوردستانی

د.هاوڕێ شێخ دارۆ لە ئیماراتە و ئامانجەكەی پەرەپێدانی سەرمایەگوزاری بیانییە لە سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


د.هاوڕێ شێخ دارۆ لە ئیماراتە و ئامانجەكەی پەرەپێدانی سەرمایەگوزاری بیانییە لە سلێمانی
مەودا میدیا-
 وەفدێكی بازرگانیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە پێكهاتبوون لە شێخ ئەحمەد حەمەكەریم و د. هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی سەردانی ئیماراتیان دەكەن. 

ئامانج لە سەردانەكەی وەفدی یەكێتی بۆ دیدار و گفنوگۆ بووە لەگەڵ چەندین كۆمپانیای بازرگانیی نێودەوڵەتی و سەرمایەداران تا لە نزیكەوە بانهێشتیان بكەن بەمەبەستی برەودان بە كەرتی وەبەرهێنان و رەخساندنی زەمینەی لەبارتر بۆ سەرمایەدارانی بیانی تاوەكو سەرمایەكانیان لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەت پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین بخەنەگەڕ. 

بەگوێرەی زانیارییەكان لەمیانی دیدارەكاندا، وەبەرهێنەر و سەرمایەدارانی بیانی بەخۆشحاڵییەوە پێشوازییان لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكان كردووە و ئامادەیی تەواویان بۆ بەگەڕخستنی سەرمایەكانیان لەهەرێمی كوردستان دەربڕیوە تاوەكو لەزووترین كاتدا دەستبە وەبەرهێنان بكەن. 

دوای دیدار و كۆبوونەوەكانیش وەفدی یەكێتی چەند گرێبەستێكیان لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان واژۆكرد سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و بونیادنانی چەند كارگەیەك لە بواری خۆراك لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەورووبەری. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب