ئابووری

لیستى نوێى مووچه‌كه‌یان ئاماده‌یه‌ "كه‌مترین مووچه‌ ده‌بێته‌ 600 هه‌زار"

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیستى نوێى مووچه‌كه‌یان ئاماده‌یه‌ "كه‌مترین مووچه‌ ده‌بێته‌ 600 هه‌زار"

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئه‌و لیسته‌ نوێیه‌ى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى خانەنشینیی هەرێمى کوردستان، ئامادەى کردووە بۆ مانگى پێنج، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى مووچەى خانەنشینییان مانگانە 220 هەزار دینارە، دەبێت بە 600 هەزار دینار.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌ ئاشكرایكرد "لیستى نوێى مووچەى خانەنشینى، بەپێى یاساى نوێى خانەنشینى لە عیراق ئامادەیە بۆ مانگى پێنج".

وتیشى "به‌پێى یاساکەى عیراق، مووچەى هه‌موو خانەنشینانى مەدەنى و سەربازیى دەبێتە 600 هەزار دینار، چونكه‌ كەمترین مووچەى خانەنشینى 600 هەزار دینارە، به‌ شێوه‌یه‌ك 500 هەزار دینارى مووچە و 100 هەزار دینارى دەرماڵەیە".

ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه‌ "یاساكه‌ لە هەرێمى کوردستان پەیڕەو دەکرێت و ئه‌و گۆڕانکارییە له‌ مووچه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ خانەشینانى شارستانى و پێشمەرگە و ئەیلول و گوڵان و  ناوخۆ و هه‌موو خانەنشینانى تر دەگرێتەوە و ده‌نێردرێت بۆ وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان دەکرێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب