کوردستانی

هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان: له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كدا كارمەندێكمان شەهید بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان: له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كدا كارمەندێكمان شەهید بوو

مه‌ودا میدیا-

هێزی كۆماندۆى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌ ئه‌نجامى رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ باندێكی قاچاخچێتی چەك و شوێنەوار، كارمەندێكیان شەهید بووه‌، و یەكێك لە ئەندامانی باندەكەش كوژراوە".

له‌ راگەیەندراوێكدا، فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، ئاشكرایكردووه‌"دوای بەدەستهێنانی زانیاریی ووردی هەواڵگری، لە سەر باندێكی قاچاخچێتی چەك و شوێنەوار لە گەرمیان، درەنگانی شەوی رابردوو 25ی نیسانی 2024، تیمێكی هێزەكانمان لە ناوچەی ساڵح ئاغا - ناحییەی قۆرەتوو، لە سەعات 12:38 خولەك بۆسەیەكیان بۆ ئەو باندە دانا، كە بەنیازبوون ژمارەیەك چەك و پارچە شوێنەوار رەوانەی دەرەوەی هەرێم بكەن و لەكاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلەكانیان رووبەڕووبونەوە لەنێوان هێزەكەمان و ئەو تۆمەتبارانە روویدا".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "لەو رووبەڕووبوونەوەیەدا كە كارمەندێكیان بەناوی ئەیوب محەممەد عەلی، شەهید بوو، هێزەكەیان دەستیان بەسەر چەند پارچە شوێنەوار و دوو ئۆتۆمبێل و ئەو چەكانەشدا گرت كە باندەكە بەنیازبوون رەوانەی دەرەوەی هەرێمی كوردستانی  بكەن".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "هاوكات یەكێك لە تۆمەتباران لە رووبەڕووبونەوەكەدا كوژرا و یەكێكی دیكەیان دەستگیركرا و تۆمەتبارێكی دیكەش هەڵهات".  

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە