گێتی

ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى فه‌له‌ستین 80 ساڵى پێویسته‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى فه‌له‌ستین 80 ساڵى پێویسته‌

مه‌ودا میدیا-

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكى ئاژانسی رۆیته‌رز، بۆردومانه‌ به‌رده‌وامه‌كه‌ی ئیسرائیل، زیانی ملیاره‌ها دۆلاری لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.

له‌ راپۆرتێكیشدا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بڵاویكردۆته‌وه‌ "داتاكانی فه‌له‌ستین ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ نزیكه‌ی 80 هه‌زار ماڵ به‌هۆی هێرشه‌ كوشنده‌كانه‌وه‌ وێران بون، ده‌یان هه‌زار فه‌ڵه‌ستینیش به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ كوژراون".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌ "غه‌ززه‌ پێویستی به‌ نزیكه‌ی 80 ساڵه‌ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌موو یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون كه‌ به‌ ته‌واوی له‌ناوچون".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "تا ساڵی 2040 به‌شێكی ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها پێشبینی له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌كانی شه‌ڕ، به‌ پشتبه‌ستن به‌ ماوه‌ی ململانێی ئێستا، پێشبینی ده‌یان ساڵ ئازاری به‌رده‌وام ده‌كرێت".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب