ئابووری

هاوڵاتییان نه‌وته‌كه‌ى حكومه‌ت ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییان نه‌وته‌كه‌ى حكومه‌ت ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى گرانى نرخه‌كه‌یه‌وه‌، هاوڵاتییانى ناوچه‌ جیاوازه‌كان بایكۆتى نه‌وته‌كه‌ى حكومه‌ت ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، ئه‌و نرخه‌ زۆره‌ و حكومه‌تى عیراق به‌ كه‌متر بۆمان ده‌نێرێت.

كاروان زه‌یدان، هاوڵاتیی به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پێش چه‌ند رۆژێك نه‌وت بۆ سنورى هه‌ورامان هاتووه‌ و كۆڵان به‌ كۆڵان گه‌ڕاوه‌، به‌ڵام به‌شێكى زۆرى خه‌ڵك ئه‌و نه‌وته‌ى وه‌رنه‌گرتووه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "خه‌ڵك ئاماده‌نین یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌ 104 هه‌زار دینار وه‌ربگرن، له‌كاتێكدا به‌غدا به‌ 60 هه‌زار دینار ده‌ینێرێت".

وتیشى "ئه‌مه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كردویه‌تى نه‌وت دابه‌شكردن نییه‌ به‌ڵكو نه‌وت فرۆشتنه‌ به‌ خه‌ڵك به‌ نرخێكى زیاتر، خۆیان به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 20 دۆلار ده‌فرۆشن به‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام بۆ خه‌ڵكى ناوخۆ به‌ 104 هه‌زار دینار، ئه‌مه‌ حكومه‌تى گه‌نده‌ڵه‌ و ئاوا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌كات".

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان