گێتی
"تره‌مپ بن سه‌لمانى بۆ نێوه‌ندگیریی ئێران و ئه‌مه‌ریكا رانه‌سپاردووه"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئاژانسى میهرى نیمچه فه‌رمى ئێران ئه‌و هه‌واڵانه‌ى به درۆ خستنه‌وه كه باس له‌وه ده‌كرا، دۆناڵد تره‌مپى، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، بن سه‌لمانى پاشاى سعودیه‌ى بۆ نێوده‌نگیریی ئه‌مه‌ریكا و ئێران راسپاردبێت.
به‌پێى ئاژانسه‌كه "سەرچاوەیه‌كى باڵاى ئێران باس له‌وه‌كردووه، بە توندی ئەو هەواڵە ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه باس له‌وه كرا بن سه‌لمانى، پاشاى سعودیه له لایه‌ن تره‌مپه‌وه بۆ نێوه‌ندگیریی ئه‌مه‌ریكا و ئێران راسپێردرابێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا كاتێك تره‌مپ و بن سه‌لمان له واشنتۆن كۆبوونه‌وه، میدیا جیهانییه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه بن سه‌لمان بۆ نێوده‌نگیریی تاران و واشنتۆن راسپێردراوه".
له دواى شه‌ڕى ئیسرائیل و ئێران له چه‌ند مانگى رابردوو، گفتوگۆ ناڕاستهوخۆكانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران راگیراون و هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوانیان ئه‌نجامنه‌دراوه.
ع
بیروڕا


