تەندروستی
ئهگهر سپێناخ بخۆى چى بهسهر جەسته دێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سپێناخ یەکێکە لەو سەوزانەی کە سودێکی زۆری هەیە پڕیەتی لە کانزاو ڤیتامینی بەسود ئەمەش بەگشتیی یارمەتیدەرێکی باشە بۆ تەندروستی جەستە.
لەسودە هەرەگرنگەکانی سپێناخ:
خوراکێکی زۆر کاریگەرە بۆ ئافرەتانی سکپڕ: بەهۆی ئەوەی سەرچاوەیەکی باشی ترشی فۆلیکە هەربۆیە ئەمەش کاریگەریەکی باشی هەیە لەسەر ئافرەتانی سکپڕ.
یارمەتی تەندروستیی ئێسک دەدات: بەهۆی ئەوەی کە ڤیتامین K ی تێدایە یارمەتی دەرو پارێزەری ئێسکەکانە.
لەقەبزی دەت پارێزێت: سپێناخ پڕیەتیی لە ریشاڵ و ئاو ئەمەش هۆکارە بۆنەهێشتنی قەبزی
دژی ژەهراویبون دەجەنگێت: ڤیتامین A ی تێدایە کە دەبێتە هۆی پاراستنی لەش لە لە ژەهراوی بوون.
زۆر بەسودە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن: سپێناخ رێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە هەروەها رێژەیەکی کەمیش سۆدیۆم، ئەم دوڕێژە کانزایە زۆر بەسودن بۆ دابەزاندنی پاستانی بەرزی خوێن.
بەسودە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش: گەڵای سپێناخ دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش.
قەلەقی ناهێڵێت: سپێناخ یارمەتی هێوربوونەوەی لەش دەدات هەروەها قەلەقی بەتەواوی ناهێڵێت.
دژە پیرییە:سپێناخ بەسەوزەیەکی دژە پیری ناسراوە.
کەمخوێنی ناهێڵێت : سپێناخ سەرچاوەیەکی باشی ئاسنە ئەمەش زۆر یارمەتی دەرە بۆ ئەو کەسانەی کە توشی نەخۆشی کەمخوێنی دەبن.
ع
بیروڕا


