گێتی
حوسییەکان هێرشەکانیان راگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
گرووپی چەکداریی نەسروڵڵا لە یەمەن ناسراو بە حوسییەکان سەبارەت بە راگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە پەیامێکیان بڵاوکردەوە.
حوسییەکان رایانگەیاند "دوای جێبەجێ کردنی ئاگربەستی غەززە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل، چالاکییەکانیان لە دەریای سوور رادەگرن و رێڕەوی بازرگانیی لە دەریای سوور دەکەنەوە".
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد "سەبارەت بە ئاسایشی دەریای سوور و کەشتییە بازرگانییەکان ئامادەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمەریکا و ئیسرائیلدا ئاسایی بکەنەوە".
ئەوەشیان خستەڕوو "دوای پابەندبوونی تەلئەبیب بە رێوشوێنەکانی ئاگربەست، هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانیان بۆ سەر سنوورەکانی ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا رادەگرن".
ب ح
بیروڕا



