گێتی

ئه‌حمه‌د شه‌رع: چه‌ك ته‌نها له‌ ده‌ستى ده‌وڵه‌ت ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌حمه‌د شه‌رع: چه‌ك ته‌نها له‌ ده‌ستى ده‌وڵه‌ت ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى قۆناغى راگوزه‌رى سوریا رایگه‌یاند، سوریا دابەشبوون قبووڵ ناکات‌ و یەکگرتووە و پێویستە چەک لەدەستی دەوڵەتدا بێت.

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سوریا رایگه‌یاند "سورییەکان خۆیان بەتەنها سوریایان لەڕژێمی پێشوو رزگارکردوەو دەبێت هەر خۆشیان، پێکەوە لەگەڵ یەک دابنیشن‌ و وڵاتەکەیان ئاوەدان بکەنەوە".

وتیشى "سوریا لەژێر دەسەڵاتی بەعس‌ و بنەماڵەی ئەسەد دا، بەرگەی ئازارو ئازاری ئابوری‌و سیاسیی گرت، شۆڕش هات‌ و سوریای لەونبوون رزگارکرد و دوای ئەوەی لەناکاو دزرا، گەڕایەوە ناو گەلەکەی".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "سوریا دابەشبوون قبووڵ ناکات‌  و یەکگرتووە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویستە چەک لەدەستی دەوڵەتدابێت‌ و ئەمە ئەرکە".

ع
Qaiwan
Qaiwan