گێتی
ئێران باڵیۆزى توركیاى بانگهێشتكردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
باڵیۆزی تورکیا لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە ئێران كراوه له‌باره‌ى لێدوانه تونده‌كانى ئه‌م دوایه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا.
هه‌فته‌ى رابردوو هاكان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا به توندى هێرشى كردبووه سه‌ر ئێران و باسى له‌وه‌كردبوو، به‌ردمان تێمه‌گرن با به‌ردتان تێنه‌گرین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بانگهێشتى باڵیۆزى توركیاى كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى لێدوانه تونده‌كانى هاكان فیدان روونكردنه‌وه بدات.
میدیاكان ئێران له‌و باره‌وه نوسیویانه "هاکان فیدان هه‌فته‌ى رابردوو دژ بە ئێران قسەی نەشیاوی کردبوو و ئێران تۆمەتبار کرد بەوەی کە دەیەوێت بە پشتگیری کوردی سوریا و هەندێ کەمینەی ناو ئەو وڵاتە کێشە بۆ حکومەتی دیمەشق دروست بکات".
ع
بیروڕا



