کوردستانی
کێشە لەنێوان حکومەتی هەرێم و بانکی تی بی ئای دروستبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای ئەو رێککەوتنەی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی تی بی ئای بازرگانیی ئەنجامدرا لەبارەی هەژماری من، لە ئێستادا کێشە دروستبووە.
عەزیز ئەحمەد، جێگری سەرۆکی دیوانی سەرۆكایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " سکاڵایەکی فەرمییان لەسەر بانکی بازرگانی عیراق (TBI) لە بانكی ناوەندی و وەزارەتی دارایی لە بەغداد تۆمار کردووە، بەهۆی جێبەجێنەکردنی رێککەوتنێک کە ساڵی رابردوو لەنێوان هەردوولادا کراوە".
وتیشی "حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵی رابردوو لەگەڵ بانکی بازرگانی عیراق گەیشتە رێککەوتن و بەو مەرجەی بانکەكە (100) ئامێری نوێی (ATM) لە هەرێمی کوردستان دابنێت، بەڵام تا ئێستا رێککەوتنەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە بە قوڵی نیگەرانین لە دواکەوتنی بانکی بازرگانی عیراق لە دانانی ئامێری پارەدانی ئەلەكترۆنی لە هەرێمی کوردستان، ساڵێک لەمەوبەر سەرۆکی بانکەکە بەڵێنی داوە (100) ئامێری نوێ بۆ پرۆگرامی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان (هەژماری من) دابین بکات".
راشیگەیاندووە "(TBI) زیاتر لە (40) هەزار داواکاری لە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمەوە پێگەیشتووە، بەڵام بانکەکە هێشتا فەرمانی کڕینی دەرنەکردووەو، چاپکردنی کارت بۆ فەرمانبەرانی حکومی دواکەوتووە".
هەروەها "فەرمانبەران چاوەڕوانی خزمەتگوزارییەكی باشتر لە بانکەکە دەکەن، بەوپێیەی بانکێكی پێشەنگی حکومییە لە عێراق، وتوشیەتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵای فەرمی لە بانکی ناوەندی عیراق و وەزارەتی دارایی لە بەغدا تۆمارکردووە".
ع
بیروڕا


