کوردستانی

ناوی خەڵکی کوردستان لە کتێبی گینس تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوی خەڵکی کوردستان لە کتێبی گینس تۆمارکرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە، 30-04-2025، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ناوی وەزارەتی تەندروستی لە کتێبی ژمارە پێوانەییەکانی ناسراو بە (گینس) تۆمار کراوە.

سامان بەرزنجی، تەندروستیی هەرێم رایگەیاند "تۆمارکردنی ناوی وەزارەتەکەیان دوای بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی بووە لە کاتی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئێستا خەڵکی کوردستان وەک هۆشیارترین کۆمەڵگەی تەندروستی ناویان چووەتە کتێبی گینس".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan