کوردستانی
نه‌وه‌ى نوێ ده‌یه‌وێت خه‌ڵك چه‌واشه بكات و ده‌سه‌ڵاتى هیچى نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ و فراكسیۆنه‌كه‌ى له په‌رله‌مانى كوردستان ته‌نها ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك چه‌واشه بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی هیچیان نییه.
شاسوار ده‌زانێت هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى نییه و به 14 كورسى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه هیچ حسابێكى بۆ نه‌كراوه له پرسى پێكهێنانى كابینه‌ى ده، ده‌یه‌وێت خه‌ڵك چه‌واشه بكات و دۆخه‌كه به‌لاڕێدا ببات.
ئازاد ره‌حیم، چاودێرى سیاسیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "شاسوار له‌ژێر فشارێكى زۆردایه، چونكه ئه‌وه دوو خولى په‌رله‌مانه نه له عیراق و نه له هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى هیچیان پێنه‌كراوه و ئه‌و بازرگانه ته‌نها قسه ده‌كات و تا ئێستا هیچى بۆ ده‌نگده‌ره‌كانى نه‌كردووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "شاسوار و فراكسیۆنه‌كه‌ش رووبه‌ڕووى ناڕه‌زایه‌تیی ناوخۆیی و ده‌نگده‌ر و جه‌ماوه‌رى خۆیان بوونه‌ته‌وه، چونكه تا ئێستا ئه‌و رۆڵه‌یان نه‌گێڕاوه كه وه‌ك به‌ڵێن به خه‌ڵكیان دابوو".
باسى له‌وه‌شكرد "دوو خولى په‌رله‌مانى كوردستان یه‌ك به‌ڵێن نه‌كراوه به كردار، بۆیه شاسوار له دۆخێكى خراپدایه و بۆى ده‌ركه‌وتووه خه‌ڵك رووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه له‌وه‌ى كه تا ئێستا نه‌یتوانیووه ئه‌وه بكات كه به‌رده‌وام له میدیاكانییه‌وه وه‌ك به‌ڵێن به خه‌ڵكى دابوو، بۆیه نه هیچى پێ ده‌كرێت و نه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، ده‌یه‌وێت به‌و چه‌واشه‌كارییانه خه‌ڵك به‌لاڕێدا ببه‌ن و ده‌نگده‌ره‌كانیان بێده‌نگ بكه‌ن".
ع
بیروڕا



