ئابووری

بە ئەلکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە ئەلکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک دەستیپێکرد
مەودا میدیا-

پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراکی لە پارێزگای هەڵەبجە دەستیپێکرد و پارێزگاری بە وەکالەتی شارەکەش ئاشکرایکرد هاوڵاتییان  دەتوانن کارەکان لەماڵەوە جێبەجێ بکەن.

 نوخشە ناسح پارێزگاری بە وەکالەتی هەڵەبجە رایگەیاند "هەڵمەتی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک لە پارێزگاکە، دیارییەکە و بەبۆنەی بوون بە 19 هەمین پارێزگای عیراق و چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هاوڵاتییانی پارێزگاكە دەتوانن لە رێگەی ئەپێكی تایبەت بە سیستمەكەوە لە ماڵەوە رێکارەکان تەواو بکەن و سەرجەم داواکارییەکان پڕبكەنەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan