کوردستانی
بەغدا پارەی مووچە دەنێرێت بەڵام هەرێم رەتیدەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
حكومەتی عیراق ئامادەیی نیشانداوە 700 ملیار دینار وەك مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت، بەڵام هەرێم پارەكەی رەتكردووەتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی هەندێك لە میدیا عیراقییەكان بڵاویان كردووەتەوە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق رایگەیاندووە، هەرێمی كوردستان خۆی دەدزێتەوە لەو ریكەوتنەی پێشتر كردوویانە و تا ئێستا پابەند نەبووە بە رادەستكردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم، بۆیە تەنها بڕی 700 ملیار دینار دەنێرن بۆ هەرێم.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە، تا ئەو كاتەی هەرێم پابەندی رێكەوتنەكان و ناردنی داهاتی ناوخۆ نەبێت جارێكیتر عیراق بڕی پارەی مووچە وەك خۆی بە تەواوی وەك مانگەكانی پێشوو نانێرێتەوە.
لە بەرامبەر بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەشدا حكومەتی هەرێم رەتیكردووەتەوە 700 ملیار دینارەكە وەربگرێت و داوای كردووە بڕی تەواوەتی مووچە كە 960 ملیار دینارە بە یەكەوە بنێردرێت.
ئ پ
بیروڕا



