کوردستانی
ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی گەرمیاندا كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە مەراسیمێكدا لە شاری كەلار بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی حكومەتی هەرێم ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی گەرمیاندا كرا.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند"ئاڵوگۆڕی پۆستە حكومییەكان لە هەرێم كارێكی ئاسایی و یاساییە و هیچ كەسێك تا كۆتایی لە پۆستێكدا نامێنێتەوە، بۆیە چەند ساڵ جارێك ئەو گۆڕانكارییانە ئەنجام دەدرێت".
وتیشی"مەبەست لە گۆڕانكارییەكان بۆئەوەیە كە باشترین خزمەتگوزاری بە خوێنی تازە پێشكەش بە هاوڵاتییان بكرێت".
پۆستی بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی گەرمیان لە پشكی بزوتنەوەی گۆڕانە و لە ساڵی 2015 وە د.سیروان محەمەد جەمال دەستبەكاربووە، ئەمڕۆش د.محەمەد ئازاد عەلی لە جێگەكەی دەستبەكاربوو كە پزیشكێكی دەرمانسازە و پێشتر بەڕێوبەری كۆگای دەرمانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان و بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بووە لە كەلار.
ئ پ
بیروڕا



