کوردستانی

دوو کەس بە دراوی ساختەوە دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کەس بە دراوی ساختەوە دەستگیرکران
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 2025/5/10، بەڕێوبەرێتی ئاسایشی پشدەر سەبارەت بە دەستگیركردنی دوو كەس بەدراوی ساختەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

بەڕێوبەرێتی ئاسایشی پشدەر رایگەیاند "ئەو دوو کەسە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا بڕی 12 هەزار و 500  یۆرۆ و دوو هەزار دۆلاری ساختەیان پێبووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو دوو كەسە هاوڵاتیی ئێرانین بە ناوەكانی (ف.م.أ. -م.ح.ق.) ویستویانە دراوە ساختەكان لە بازاڕەكانی هەرێم ساغبكەنەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan