کوردستانی

باندێکی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


باندێکی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران
مەودا میدیا-

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگریی و بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی پارێزگای هەولێر چالاكییەكی گرنگیان ئەنجامداوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند "لە سلێمانی چوار بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیردووە و دەستیشیان بەسەر بڕی 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گرتووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر ئەو چوار تۆمەتبارە دەستگیرکراون، کە سێ تۆمەتباری ئێرانی و یەک تۆمەتباری دانیشتووی هەرێمی کوردستانن، کە بە نیازبوون ئەو ماددە هۆشبەرانە بۆ پارێزگای دهۆک بگوازنەوە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی بازرگانەکانی ماددەی هۆشبەر، روبەڕووبوونەوەی چەکداری روویداوە، بەڵام هیچ کەسێک لە ئەندامانی ئاسایش بریندار نەبوون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan