ئابووری

وەزارەتی دارایی هەرێم: چاوەڕوانین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی هەرێم: چاوەڕوانین
مەودا میدیا- 

ماوەی نزیکەی 50 رۆژە هێشتا فەرمانبەران مووچەی مانگی چواریان وەرنەگرتووەو  وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمیش چاوەڕوانە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەغدا پارە بنێرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند "هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆئەوەی لەوە زیاتر ناردنی مووچە دوانەکەوێت، حکومەتی هەرێم پابەندییە داراییەکانی  خۆی جێبەجێکردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکی فەرمیان لەسەر وادەی ناردنی پارە لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراق بەدەست نەگەیشتووە بەڵام چاوەڕوان دەکەن لە چەند رۆژی داهاتوو بەغدا پارە بنێرێت و لیستی دابەشکردنی مووچە بڵاوبکەنەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan