کوردستانی

دوو راوچی دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو راوچی دەستگیرکران
مەودا میدیا-

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە لەگەڵ بەردەوامی وەرزی قەدەغەی راوی ماسی دا گەڕان و پشکنینی سنوورە ئاویوەکان لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستانەوە بەردەوامە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند "مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان لەسنووری دەریاچەکە لە گوندی (توڵە بی )  دوو هاوڵاتییان بەتۆمەتی راوکردنی ماسی دەستگیرکردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەستیان بەسەر نۆ ماسی قەبارە جیاوازی راوکراودا لەگەڵ دوو تۆڕ و ئازادکردنی یەک ماسی زیندوودا گرتووەو پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان رێکخراوە".
ب ح
Qaiwan
Qaiwan