کوردستانی
ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ده‌رۆزه‌كردن له‌شه‌رعدا حه‌رامه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وەڵامی ماموستایانی ئایینی و هاوڵاتییان لەبارەی دیارده‌ی سواڵ كردن دەداتەوەو ئاشکرایکرد کە كاری ده‌رۆزه‌كردن له‌شه‌رعدا حه‌رامه و نادروسته.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا رایگه‌یاند "كاری ده‌رۆزه‌كردن له‌شه‌رعدا حه‌رامه‌و نادروسته، مه‌گه‌ر بۆ كه‌سێك كه به ته‌واوی پێویست بێت و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی نه‌بێت و له‌راستیدا هه‌ژارو نه‌داربێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هاوكاریكردنی ئه‌و جۆره ده‌رۆزه‌كه‌رانه به‌پاره‌ی زه‌كات، یان به پاره‌ی خێر له‌غه‌یری زه‌كات نادروسته، چونكه نازاندرێت به دڵنیایی كه ئایا شایستەن یاخود نا، به تایبه‌ت منداڵان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت هاوكاری بكرێن، به‌ڵكو پێویسته ئامۆژگاری بكرێن، چونكه هاوكاریكردنیان ده‌بێته مایه‌ی هاندانیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره".
ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە مسوڵمانان كه زه‌كات و خێری خۆیان بده‌ن به چینی هه‌ژارو، هاوكاریه‌كانیشیان بده‌ن به كه‌سانێكی شایسته‌ی ڕه‌وشت به‌رز كه شه‌رم ده‌كه‌ن ده‌رۆزه بكه‌ن، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (لِلْفُقَرَاءِ الَّذِينَ أُحْصِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ لَا يَسْتَطِيعُونَ ضَرْبًا فِي الْأَرْضِ يَحْسَبُهُمُ الْجَاهِلُ أَغْنِيَاءَ مِنَ التَّعَفُّفِ تَعْرِفُهُمْ بِسِيمَاهُمْ لَا يَسْأَلُونَ النَّاسَ إِلْحَافًا( سورة البقرة: 273، وە هەروەها حكومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ بنبڕكردنی ئه‌م دیارده ناشه‌رعی و ناشیرینه كه نامۆیه به‌شكۆو ڕه‌وشتی به‌رزی كورده‌واری".
ب ح

بیروڕا