کوردستانی

رێکخراوی CPTی ئەمەریکی: هێرشەکانی تورکیا زیادیکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێکخراوی CPTی ئەمەریکی: هێرشەکانی تورکیا زیادیکردووە
مەودا میدیا-

رێکخراوی CPTی ئەمەریکی ئامارى هێرشەکانى تورکیای بۆسەر ناوچەکانی هەرێمى کوردستان بۆ مانگى نیسان بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد بەراورد بە مانگى ئازار هێرشەکانى تورکیا لە مانگى نیساندا 78% زیادیکردووە.

رێکخراوی CPTی ئەمەریکی رایگەیاند "سوپای تورکیا لە مانگی نیساندا 210 هێرش و بۆردوومانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و92٪ی هێرشەکانیش بۆ سەر سنوری پارێزگای دهۆک بوون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا تورکیا لانیکەم 616 هێرشى بۆ سەر هەرێمى کوردستان ئەنجامداوە، کە بەهۆیانەوە سێ کەسى مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسى تریش برینداربوون".

ئەوەشی خستەڕوو "پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لانیکەم پێنج جار هێرشى کردووەتەسەر بارەگاکانى تورکیا لە چیاى مەتینا و دوو هێرشى کردووەتەسەر بنکەیەکى هێزەکانى پێشمەرگە و بەهۆیەوە چوارپێشمەرگە برینداربوون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan