کوردستانی

پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان  لە نێوان هەور و  نیمچە هەور دەبێت لەگەل کەمێک دابارینی تاوە باران و بروسکە لەناوچە شاخاووییە سنووریەکانی باکوور لەگەڵ کەمێک بەرزبوونەوەی تۆز خۆڵ لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەکانی گەرما بەگشتیی بە ( 2-4) پلە نزم دەبیتەوە لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک زیاتر نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ  ئاسمان  لە زۆربەی کاتەکان هەوری تەواو دەبێت , لەگەڵ بوونی تاوە باران وبروسکە بەشێوەیەکی پچرپچر لە ناوچە نیمچە شاخاوییەکان، وە لە ناوچە سنوورییەکان کاریگەری زیاتر دەبێت, وە هەروەها   خێرایی با چالاک دەبێت لەزۆربەی کاتەکان لەگەڵ بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵ زیاتر لەناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەکانی گەرما /  لەزۆربەی ناوچەکان بە ( 3-5 ) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە  وە لەناوچە شاخاووییەکان نزیک دەبێتەوە  بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".

کەشناسیی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:

هەولێر : 30  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی  
دهۆک : 28  پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان :34 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan