کوردستانی

محەمەد ئەمین پێنجوێنی: پێویستە تورکیا لێبوردنی گشتیی دەربکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


محەمەد ئەمین پێنجوێنی: پێویستە تورکیا لێبوردنی گشتیی دەربکات
مەودا میدیا-

سیاسەتمەدارێکی كورد سەبارەت بە ئەنجامی کۆنگرەی 12ی پەکەکە ئاشکرایکرد خەباتی سیاسی پارتی کرێکارانی کوردستان لە توركیا بە شێوەیەكی تر بەردوام دەبێت. 

محەمەد ئەمین پێنجوێنی، سیاسەتمەداری كورد و کەسایەتی نزیک لە پەکەکە رایگەیاند "بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 12ی پارتی کرێکارانی کوردستان بە چاودێری ئەمەریكییەكان بووەو ئەوەی لەسەر پەکەکە بووە جێبەجێیکردووە لە ئێستادا تۆپەکە لە گۆڕەپانی پەرلەمانی تورکیایە دەبێت دۆخێكی وا دروست بکات کورد بە مافەکانی خۆی بگات و پەکەکەش بە ئازادیی خەباتی سیاسی و مەدەنی خۆی بكات لە تورکیا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پەکەکە خەباتی چەکداری گۆڕی بۆ خەباتی سیاسی دیموکراتی لە پێناو بەدەست هێنانی مافی کورد، لە تورکیا ئەمەش بڕیارێکی مێژووییە، بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە کۆنسەی سەرۆکایەتی پەکەکە و بەڕێز ئۆجالان لە ئێستادا ئەرکدار کراون، هەروەها دەبێت حکومەتی تورکیا هەنگاوی خۆیان بنێن و پەرلەمان کۆبێتەوە هەموو زیندانیان ئازاد بکرێن".

ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا بەدواوە بە ناوی پەکەکە چالاکی و خەباتی چەکداری ناکرێت ئەو بڕیارەی، کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا و تورکیا درابوو، کە پەکەکە تیرۆرستە، کە وەک تەوقێك وابوو لە ملیان بە هۆی ئەم گۆڕانکارییە ئەو تەوقەیە دەپچڕێت و بە هەزاران هونەرمەند و چالاکوان و کوردپەروەر لە زیندانەكاندان بەتۆمەتی تیرۆر، لە دوای ئەم گۆرانکارییانەوە ئەو دادگایانەی، کە لە تورکیا داندراوە بەناوی تیرۆر هەڵدەوەشێتەوە

ب ح
Qaiwan
Qaiwan