کوردستانی

منداڵێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانیلەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانیلەدەستدا

مەودا_میدیا-
شەوی رابردوو لە گەڕەکی بەردەسوری قەزای کەلار منداڵێک تەقە لە منداڵێکی هاوڕێی دەکات و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.

عەقید عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند"شەوی رابردوو تەرمی منداڵێک هێنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە قەزای کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو". 

وتیشی" دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچون دەرکەوتووە کە منداڵێکی 10 ساڵان  دەمانچەکەی باوکی کە کارمەندی هێزە ئەمنییەکانە هێناوەتە کۆڵان و فیشەکێکی بەو منداڵەوە ناوە و گیانیلەدەستداوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد"منداڵە کوژراوەکە ناوی (لانۆ سرود سەعدون)ە و تەمەنی تەنها شەش ساڵ بووە. 

باسی لەوەشکرد"منداڵەکە و  باوکی منداڵەکەش کە تاوانەکەی ئەنجامداوە دەستگیرکراون و
بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (405) بەندکراون و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.
Qaiwan
Qaiwan