ئابووری
نرخی زێڕ تا دێت هەرزانتر دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هەفتەی رابردوو پێش داخستنی بازاڕەكان و ئەم هەفتەیەش دوای كردنەوەی بازاڕەكان نرخی زێڕ بەردەوام رووی لە دابەزین بووە و تادێت زیاتر دادەبەزێت.
هەفتەی رابردوو دوای ئەوەی نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەكی زۆری تۆمار كرد و نرخی یەك ئۆنسە گەیشتە 3,435 دۆلار، بەڵام دوای ئەو بەرزبوونەوەیە دەستی بە دابەزین كرد تا ئێستاش بەردەوامە لە دابەزین بە جۆرێك لە ئێستادا نرخی یەك ئۆنسە زێڕ بە 3,235 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت، واتا لە ماوەی یەك هەفتەدا 200 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك دابەزیوە.
پێشڕەو محەمەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند"هۆكاری ئەو دابەزینە زۆرەی نرخی زێڕ بۆ پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و چین دەگەڕێتەوە كە گەیشتوونەتە رێكەوتنی باش لەسەر كەمكردنەوەی باج لەسەر كاڵا هاوردەكانی یەكتر".
وتیشی"لەم هەفتەیەدا و بە تایبەتیش ئەمڕۆ هەندێك داتای گرنگی وەك رێژەی هەڵاوسان لە ئەمریكا بڵاو دەكرێتەوە كە رەنگە ئەو داتایانە ببنە هۆكاری دابەزینی زیاتری زێڕ".
ئ پ
بیروڕا



