کوردستانی
پرۆژەیەكی گەورە لە هەڵەبجە جێبەجێدەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دەربڕی لەسەر جێبەجێكردنی پرۆژەی درووستكردنی زێرابی سندوقی لە پارێزگای هەڵەبجە.
بەپێی نوسراوێك كە لە 20/4/2025 دەرچووە و واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، رەزامەندی دراوە بە جێبەجێكردنی پرۆژەی درووستكردنی زێرابی سندوقی لە پارێزگای هەڵەبجە.
بەپێی نوسراوەكە، پرۆژەكە بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار دینار جێبەجێدەكرێت و مەبەستیش لە جێبەجێكردنی پرۆژەكە بۆ جوانتركردنی سیمای شارستانی شارەكە و رێگریكردنە لە دووبارەبوونەوەی لافاو و كارەساتی نەخوازراو.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە كەمتر لە مانگێكە حكومەتی عیراق بە رەسمی هەڵەبجەی وەك نۆزدەهەمین پارێگای عیراق ناساند.
ئ پ

بیروڕا



