کوردستانی

جوڵەی بازاڕی خانوبەرە زیاتر دەبێت و هاوڵاتییانیش روو لە كڕینی زەوی و خانوو دەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


جوڵەی بازاڕی خانوبەرە زیاتر دەبێت و هاوڵاتییانیش روو لە كڕینی زەوی و خانوو دەكەن

مەودا میدیا-
بازاڕی خانوبەرە لە هەرێمی كوردستان رووی لە گەشەسەندن كردووە و هاوڵاتییانیش زیاتر روو لە كڕینی زەوی و خانوو دەكەن.  

د.عەلی ئیبراهیم، خاوەنی دامەزراوەی بزنس تایم و راوێژكاری كڕین و فرۆشتنی خانوبەرە بە مەودا میدیای راگەیاند"بازاڕی خانوبەرە لە ئێستا جووڵەی بەخۆوە بینیوە و بەراورد بە چەند مانگی رابردوو هاوڵاتییان زیاتر ئارەزووی كڕینی موڵك دەكەن". 

وتیشی"ئەوەی كە تێبینی دەكرێت ئێستا هاوڵاتییان زیاتر روو لە كڕینی زەوی و خانوو دەكەن و زیاتریش ئەو زەوی و خانووانە بازاڕیان زیاترە كە لە نێو گەڕەكە نزیكەكانی شاردان، چونكە نایانەوێت زۆر دوور بكەونەوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"چەند هۆكارێك وایكردووە كە بازاڕی خانوبەرە روو لە بوژانەوە و جوڵەكردن بكات لەوانەش، زۆربوونی دانیشتووانی خۆجێی، گۆڕانكاری و گونجاوی كەشوهەوای هەرێم و هاتنی هاوڵاتییانی ناوچەكانی عیراق و دواتریش نەمانی ترس و دڵەڕاوكێی هاوڵاتییان و نزیكبوونەوە لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم". 
ئ پ  


Qaiwan
Qaiwan