د.شیلان فەتحی

د.شیلان فەتحی

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لە سەرەتای بەهارەوە بۆ کۆتایی هاوین وەرزە غەمبارەکە وێستگەکانی ئەنفالە. لە ئەنفالی قۆناغی یەک بۆ قۆناغی هەشت. ئەم غەم و پەژارەیە لەو ماوەدا هەموو ساڵێک دووبارە دەبێتەوە و هەموو کوردستان دەگرێتەوە بەتایبەتی پارێزگای کەرکوک.

جەژنی راپەرین و نەورۆز و بەهار زۆر ناخایەنێت و تووشی پەژارەی ئەنفال دەبین. ئەمە رەنگە ناخۆشترین ئاماژە بێت بۆ چارەنووسی گەلەکەمان کە بەهارەکەمان زۆر ناخایانێت و حەسرەت و فرمێسکی خەمی بەسەردا دێت.

ئەنفال کۆکتێلێکە لەو تاوانانەی بەعسی فاشی پێ ناسراوەتەوە. تایتڵی ئەنفال، بەڵام لە هەندێ شوێن راگوێزانە، لە هەندێکی تر سوتماکی خاکە. لە جێی تر زیندانی و دەستبەسەراگرتنە. لە شوێنی تر کیمیاباران و بە کارهێنانی غازی خەردەلە. تەعریب و تەرحیل لە پرسی ئەنفال زەقە، کوشتن و رفاندن، ئەزێتدان و هەڵاتن بەشێکی تری ئەنفالە، هەموو تاوانەکانی بەعسی لێ بێ بەش نەبووە.

بۆیە یادکردنەوەی ئەنفال لەم وەرزەدا چڕکردنەوەی هەموو جۆرەکانی کورد کوشتنە لەلایەن دوژمنانی گەلەکەمانەوە.

یادی هەموو قوربانیانی ئەنفال بە هەموو وێستگە و بە هەموو جۆرەکانی دژایەتیکردنی میللەتەکەمان هەمیشە لە یادمانە و هەمیشە پەژارەیەکی هەتا سەرە.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan