کوردستانی

لایەنە كوردییەکانی كه‌ركوك ده‌یانەوێت به‌ هاوپه‌یمانيی بچنه‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


لایەنە كوردییەکانی كه‌ركوك ده‌یانەوێت به‌ هاوپه‌یمانيی بچنه‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

حزبه‌ كوردییه‌كانى كه‌ركوك ده‌یانه‌وێت به‌ یه‌ك لیست و به‌ هاوپه‌یمانییه‌ك به‌شداریی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، لایه‌نه‌ كوردییه‌كانى كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌و بڕیاریاندا پێكه‌وه‌ به‌ یه‌ك لیست به‌شداریی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق بكه‌ن.

به‌پێى زانیارییه‌كان كه‌ به‌ مه‌ودا میدیا دراون "بڕیارى كۆتایی له‌باره‌ى هاوپه‌یمانى نه‌دراوه‌ و لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت یه‌كێتى وه‌ك هێزى یه‌كه‌م له‌ كه‌ركوك قسه‌ى هه‌یه‌، بۆیه‌ بڕیاره‌ له‌ رۆژانى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به‌ میكانیزمێك له‌باره‌ى شێواز و چۆنیه‌تى به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌ى هاوپه‌یمانی".

هه‌ر ئه‌مڕۆ، كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق بڕیاریدا ماوه‌ى تۆماركردنى هاوپه‌یمانییه‌تى لایه‌نه‌كان بۆ چه‌ند رۆژێكى تر درێژبكاته‌وه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan