ئابووری
به‌هاى بیتكۆین به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى مانگى رابردوو، به‌هاى بیتكۆین به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زینى تۆماركرد، جارێكى تر به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینى.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌هاى یه‌ك بیتكۆین كه به‌هێزترین دراوى ئه‌لیكترۆنییه‌وه بۆ 104 هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌رزبووه‌وه، كه ده‌كاته 10 ده‌فته‌رو 40 وه‌ره‌قه به زمانى بازاڕ.
مانگى رابردوو به‌هاى یه‌ك بیتكۆین بۆ خوار 77 هه‌زار دۆلار دابه‌زى، واته حه‌وت ده‌فته‌ر و 70 وه‌ره‌قه.
به‌رزبوونه‌وه به‌هاى بیتكۆین بۆ ئه‌و دۆخه ئابووریه‌ى جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌تایبه‌ت گرژى وڵاتانى زلهێز و سه‌پاندنى گومرگ به‌سه‌ر یه‌كترى.
ع
بیروڕا



