کوردستانی

لە یەکێک لە پاڵێوگەکانی هەولێر سێ کەس گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە یەکێک لە پاڵێوگەکانی هەولێر سێ کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ بەهۆی کەوتنەوە ناو یەکێک لە پاڵاوگەکانی ناحیەی شەمامک لە سنووری پارێزگای هەولێر سێ كەس گیانیان لەدەستدا كە دووانیان  كارمەندی بەرگری شارستانین.

بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەک کەوتووەتە نێو تانکی یەکێک لە کۆگاکانەوەو، کارمەندێکی شارستانی هەوڵی دەرهێنانی تەرمەکەی داوە، بەڵام بەهۆی بۆنی گازەوە بێهۆش بووەو دواتر کارمەندێکی بەرگری شارستانی هەوڵی رزگارکردنی هاوڕێکەی داوە، بەڵام ئەویش بێهۆش بووە، هەردوو کارمەندەکە بەبێ هۆشی گەیێندراونەتەوە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی کاریگەری غازەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

لای خۆیەوە بەرگری شارستانیی هەولێر رایگەیاند  "ئەو دوو کارمەندە لەلایەن ئەفسەری ئێشکگرەوە فەرمانی رێگەپێدانیان پێنەدراوە بچنە تانکییەکەوە، بەڵام وەکو هەڵوێستێک بۆ ئەو کەسەی خنکاوە چوونەتە تانکییەکەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan