کوردستانی
سەبری ئۆک: مێژووی 52 ساڵەی ئێمە وڵامدەری جیهانە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئهندامێکی كۆنسهی بهڕێوهبهری کۆما جڤاکێن کوردستان (كهجهكه) لهبارهی كۆنگرهی 12ی پهكەكه و هەڵوەشاندنەوەی پارتەکە ئاشکرایکرد نابێت مرۆڤ لهسهر كۆتایی هاتنی سهردهمی پهكهكه ههست به دڵتهنگی بكات، رێبهر ئاپۆ بهم گۆڕانكارییه دڵخۆشه، متمانهی بهخۆی ههیه، باوهڕی بهو هەنگاوە ههیه كه دهیهوێت بهرهوپێشی ببات.
سهبری ئۆك، ئهندامی كۆنسهی بهڕێوهبهری كهجهكه رایگەیاند "مێژووی 52 ساڵەی ئەوان وڵامدەری جیهانە، کاتێک کە ئەوان دەیانویست چۆن شەڕ بکەن، چۆن خۆیان ڕێکخستن بکەن، یەک بە یەک مێژووی شەڕەکانی جیهانیان دەخوێندەوە، ئەوان ناگەن بە نیوەی پەکەکە، ئێمە شتێکی بەم شێوەیەمان بۆ مرۆڤایەتی بە جێهێشتووە، ئاپۆیی بوون، پەکەکە ڕۆحێکە، ئەخلاقێکە، ژیانێکە، بۆیە بەردەوام دەڵین ئێمە ئاپۆیین".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەوان وەک پەکەکە، لە هەموو کەس زیاتر دەیانوت دەوڵەتی سەربەخۆیان دەوێت، دەیانوت دەوڵەتێکی و کوردستانێکی یەکگرتوو، ئێستا رێبەر ئاپۆ دەیەوێت بە پارادایمێکی نوێ چوار پارچەی کوردستان، نەتەوەی کورد و ئازادیی گەلی کورد بگەیەنێتە یەکتر، نەک وەک ئەو کاتەی کە دەوڵەت نەتەوەیان لە بەرنامەدا بوو، بە واتایەکی تر هەموو شتێک بە پێی کات ناوێکی هەیە و هەر ناوێک مانایەکی هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو "سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئەمە وتنی رێبەر ئاپۆیە، پێشتر کەس ئەمەی بەکارنەهێناوە ئەمانە تازەن، نەک هەر لە تورکیا، باکوور یان چوار پارچەی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو لە هەموو جیهاندا پێناسەیەکی تازەن، مارکسیزم گفتوگۆی دەکرد کە لە شوێنی چی دابنرێت، ئەو قووڵاییەی کە ڕێبەر ئاپۆ تێدا دەژیت و دەیەوێت ئێمەش وەها بیر بکەینەوە و خۆمان ڕێکخستن بکەین، ئەم بیرکردنەوە ستراتژیکەی ڕێبەر ئاپۆ دەبێ لەو ڕوانگەوە ببینرێت، بناسرێت و جێبەجێ بکرێت".
باسی لەوەشکرد "دەوڵەتی تورکیا دەوڵەتێکی وەهایە، بەرەو پێش دەچێت، دێتە دواوە، ئەرکی ئەوانە بە مۆڕاڵێکی بەرز و ئیرادەیەکی بەهێز و تێگەیشتنێکی بەرزەوە بچینە ناو پرۆسەی نوێیەوە، باوەڕ بە خۆیان بکەن و باوەڕیان بە رێبەر ئاپۆ هەبێت، بەڵام ئەوانیش ئەمە دەزانن، ئەوان لە ناوەڕاستی شەڕداین، بۆیە روون نییە کەی و چی روودەدات، وڵامدانەوەی ژیانی ئەوان و هەوڵەکانیان دەبێ لەگەڵ ئەمەدا بگونجێنن، ئەونیش دەستبەرداری ئەمە نابن".
ب ح

بیروڕا