کوردستانی

دانان و رادەستکردنی چەک رەتدەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دانان و رادەستکردنی چەک رەتدەکرێتەوە
مەودا میدیا-

وته‌بێژى کۆما جڤاکێن کوردستان (كه‌جه‌كه) ئاشکرایکرد بڕیارەكانى 12ی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ سه‌رده‌مێكى نوێ‌ و ئاشتى‌ و كۆمه‌ڵگه‌ى دیموكراتىییە و گۆڕینی شێوازی خەباتە  نەك دانان و راده‌ستكردنی چەک.

زاگرۆس هیوا، وته‌بێژى كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) رایگەیاند "دووری نێوان گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه ‌و سوپاى توركیا (50 بۆ 100) مەترێك دەبێت، بۆیە لە بارودۆخێكی وادا نابێت باسی دانان‌ و راده‌ستكردنى چەک بكرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پڕۆسەی دانوستانی ئاشتى لە توركیا ده‌ستى پێنه‌كردووه‌، چونكه‌ له‌سه‌ر ناوى پرۆسه‌كه‌ هاوڕانین، دەوڵەتی توركیا ده‌سته‌واژه‌ى (تورکیای بێ تیرۆر) بۆ پرۆسه‌كه‌ به‌كارده‌هێنێت".

ئەوەشی خستەڕوو "بڕیاره‌کەی كۆنگره‌ى 12ی پەکەکە گۆڕینی شێوازی خەباتە، كۆتایهێنانە بەخه‌باتى چه‌كداری، نەك دانان و راده‌ستكردنى چه‌ك، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێستا زه‌مینه‌ى دانان ‌و راده‌ستكردنى چه‌ك بوونى نییه‌ و هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر پێگه‌كانى گه‌ریلا به‌رده‌وامه".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan