ئابووری

ئاراستەی نرخی زێڕ ئێستا روون نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاراستەی نرخی زێڕ ئێستا روون نییە

مەودا میدیا-
هەفتەی رابردوو نرخی زێڕ دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی و پێش داخستنی بازاڕەكانیش نرخی یەك ئۆنسە بە 3,200 دۆلار مامەڵەی پێواكرا. 

بەپێی شیكاریی شارەزایانی بازاڕە داراییەكان، هۆكاری ئەو دابەزینەی هەفتەی رابردووی زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ هێوربوونەوەی شەڕی بازرگانی نێوان ئەمریكا و چین و هەڵپەساردنی پێناسە گومركییەكان لەلایەن ئەو دوو وڵاتەوە بۆ ماوەی 90 رۆژ. 

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، سەرەڕای دابەزینی نرخی زێڕ لە هەفتەی رابردوودا، بەڵام لە ماوەی درێژخایەندا ئاراستەی نرخی زێڕ بەرەو بەرزبوونەوەیە، چونكە هێشتا مەترسی و دڵەڕاوكێ لە بازاڕەكاندا هەیە و ئەگەری هەیە دووبارە وەبەرهێنەران روو لە كڕینی زێر بكەنەوە. 
 
دابەزینی نرخی زێڕ لە كاتێكدایە كە رۆژی 22 ی مانگی چوار نرخی یەك ئۆنسەی ئەو كانزایە بەرزبووەوە بۆ 3,500 دۆلار و بۆ یەكەمجار بوو لە مێژوودا كە بگات بەو نرخە. 
ئ پ 


Qaiwan
Qaiwan