ئابووری
رێباز حەملان: لیستی مووچەی مانگی پێنج رەوانەی بەغدا دەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق ئاشکرایکرد ئەوەی بەغدا بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان دەیکات غەدرێکی گەورەیە، بە دەستوور و موازنەی عیراق و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی داوای مووچەی خۆی دەکات.
رێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند "ناکرێت مووچەی مووچوخۆرانی هەرێم تێکەڵ بە ململانێی سیاسی بکرێت، حکومەتی هەرێم هەموو پابەندیییە داراییەکانی خۆی جێبەجێکردووەو بەغدا بەهیچ شێوەیەک تێبینی لەسەر لیستی مووچەی مانگی چوار نەبووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار کۆتایی دێت و هەوڵدەدەن لە رۆژی دووشەممەوە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی پێنج ئامادە بکەن و لەگەڵ میزان موراجەعە رەوانەی بەغدای بکەن، تاوەکو بەغدا پێش جەژنی قوربان مووچەی مووچەخۆران بنێرێت".
ب ح

بیروڕا