کوردستانی

وەزیری ناوخۆ: ژمارەی تاکسییەکانی کوردستان زیاد ناکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری ناوخۆ: ژمارەی تاکسییەکانی کوردستان زیاد ناکەن
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 2025/5/17، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان رەتیكردەوە ژمارەی تاكسییەکان لە كوردستان زیاد بكرێت وئاشکرایکرد بابەتەکەش زیاد لە پێویست گەورە كراوە.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم "بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ دەرفەت دەداتە شۆفێران بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان نوێ‌ بكەنەوە، بەڵام ژمارەی تاكسییەکان كوردستان زیاد نابێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "چەندین ئیمتیاز دراوەتە خاوەنی تاكسییەكان بۆ ئەوەی سوودی لێ‌ وەربگرن، دواجار بڕیاری گۆڕانكاری لە تاكسییەكەیان ئارەزوومەندانەیە و لە دەستی خۆیاندایە".

ئەوەشی خستەڕوو "بابەتی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت شتێکی ئاساییە و گرنگ ئەوەیە کۆبوونەوەکەی دوکان سەرکەوتوو بووە لەپێناو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan