کوردستانی

جەمیل بایک: ئامانجی ئۆجەلان ژیان و کۆمەڵگەیەکی ئازاد بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


جەمیل بایک: ئامانجی ئۆجەلان ژیان و کۆمەڵگەیەکی ئازاد بوو
مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ئاشکرایکرد پەکەکە لە دۆخێکی ناهەمواردا دامەزرا، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە کاتێکی گرنگدا دەستوەردانی مێژوویی کرد و بە دەستوەردانەکانی کوردستان و وڵاتپارێزی کوردستانیشی زیندوو کردەوە، دامەزراندنی پەکەکە لە سەرەتاوە لە کورستانیشدا لە نێو هەڤاڵان و گەلیشدا مۆراڵێکی مەزنی دروستکرد.

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند "رێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە دەستیپێکرد و تاوەکو رۆژی ئەمڕۆمان گەلێک تێکۆشانمان پێشخستووە، پەکەکە شۆڕشی لە نێو شۆڕشدا پێشخست، ئامانجی رێبەر ئاپۆ ژیان و کۆمەڵگەیەکی ئازاد بوو، هەموو تەمەنی خۆی بۆ ئەم دۆزە تەرخانکرد".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەوڵەتی تورک دەیویست تەڤگەر بە تەواوی لە ناو ببات، بەڵام گەلەکەمان، گەریلا و دۆستانمان تێکۆشانیان بەڕێوەبرد، قوربانی مەزن درا، شەهید مەزن درا، ئازاری مەزن چێژرا بەڵام ڕێگەیان نەدا سیاسەتی قڕکردن سەربکەوێت، جگە لەمەش جەنگی سێهەمی جیهانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پێشکەوت، لەم شەڕەدا هەندێک ئەنجام دەرکەوتن، دەوڵەتی تورک بینی کە ناتوانێت سیاسەتی ‘چۆک دانان’ ئەنجام بگرێت، هەربۆیە وتیان دەبێت لە سیاسەتماندا گۆڕانکاری بکەین".

ئەوەشی خستەڕوو "لەناو تەڤگەردا گۆڕانکاریی پەرەپێدا، خواستی پرسەکە لەسەر ئەم بنەمایە، بە ڕێگەکانی سیاسی و دیموکراتیک چارەسەر بکات، بەڵام لەبەر ئەوەی کە لە زیهنیەتی دەوڵەتی تورکدا نکۆڵیکردن و لە ناوبردن هەیە، سیاسەتی ‘چۆک دانان’ پەرەپێدەدات، سەرەڕای هەموو ئەمانە ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوێک لە ساڵی 1993دا بە بنەمای وەرگرتووە درێژەی پێدا و لەمە پێداگری کرد، دەوڵەتی تورکیش نەیتوانی بگات بە دەرنجامێک لە سیاسەتەکانییدا".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan