کوردستانی
ئاری هەرسین: چەک دژی بەغدا هەڵدەگرم
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا دەستخۆشی لە مەسعود بارزانی سەرۆکی حزبەکەی دەکات و پشتیوانی لێدوانەکانی دەکات دژی بەغدا و دەڵێت زیاد لە پێویست چاوەڕێیان کردووە.
ئاری هەرسین، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی رایگەیاند "ئەوان سواڵکەر نیین تاوەکو بەپرسانی بەغدا خێریان پێبکەن، مووچە پەیوەندی بە خەڵکی کوردستانەوە هەیە و پرسێک نییە تایبەت بێت بە پارتی و ناکرێت مافی میللەتێک لەسەر واژۆی وەزیر یان بەڕێوەبەرێکی گشتیی بوەستێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مەسعود بارزانی لە بەرانبەر کەرامەتی کورد بە بەرپرسانی بەغدای وتووە لێتان قەبوڵناکەم، ئەم پەیامەش لەپێناو داهاتووی هەرێمی کوردستانە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەوان چەندین خەڵکیان هەیە کە ئامادەن لەبەرانبەر بەغدا چەک هەڵبگرن و ئەمەش یەکێکە لە کارتەکانی فشار دژبە بەرپرسانی عیراق، نابێت محەمەد شیاع سودانی هێندە لاوازبێت و گرووپێکی شۆڤێنی بە ویستی خۆیان مووچەی خەڵک بدەن لەبەرئەوە سەرۆک وەزیرانی عیراق یان ترسنۆکە یان رقی لە کوردە ".
ب ح
ب ح
بیروڕا



