ئابووری

نەوزاد شێخ کامیل: مەرجە هەموو سەرۆک خێزانێک موبایلی زیرەکی پێبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەوزاد شێخ کامیل: مەرجە هەموو سەرۆک خێزانێک موبایلی زیرەکی پێبێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئاشکرایکرد بۆ پڕکردنەوەی پسووڵەی خۆراک بەشێوەی ئەلیکترۆنی پێویستی بە کارتی نیشتیمانییە و بەپێچەوانەوە بەشەخۆراکی ئەو کەسانە رادەگیرێت کە کارتی نیشتمانییان نییە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی و پیشەسازیی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند "ئەو کەسانەی کە لە ئەپڵیکەیشنی پسووڵەی خۆراک فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕ دەکەنەوە دەبێت وەڵامی سەرجەم پرسیارەکان بدەنەوەو یەکێک لە خاڵەکان بریتییە لە ناردنی وێنەیەک لە کارتی نیشتمانییەکەی".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو کەسانە کەی ناسنامەکانیان نەکردووەتە کارتی نیشتمانی  فۆرمی خۆراکەکە بۆ ماوەیەک هەڵدەپەسێردرێت، بەشەخۆراکی پێنادرێت تا ئەو کاتەی ناسنامەکەی دەکاتە کارتی نیشتمانی، هەر کەسێکیش لە ماڵەوە نەیزانی ئەپڵیکەیشتنەکە داببەزێت ئەوا دەتوانێت بچێتە بەڕێوەبەرایەتیی پسووڵەی خۆراکی شارەکەی و لەوێ بێ بەرانبەرکارەکانی بۆ دەکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو کەسەی دەچێت بەشە خۆراکەکەی وەردەگرێت دەبێت مۆبایلێکی زیرەکی پێبێت بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە خۆراکەکان وەربگرێت، واتا ئەگەر مۆبایلی زیرەکی پێنەبێت ناتوانێت بەشە خۆراکەکە وەربگرێت، لەمەودوا لە رێگەی ئەو ئەپڵیکەیشنەوە هەر سەرۆک خێزانێک دەزانێت چ خۆراکێکی وەرگرتووە و کامە خۆراکیشی وەرنەگرتووە و لای بریکارەکە ماوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan